قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازە و پارتی ناتوانێت ساختەکاری بکات

قوباد تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، ” هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازە و پارتی ناتوانێت ساختەکاری تیادا بکات”.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، لە وتارێکدا کە لە گۆپتەپە پێشکەشیکرد رایگەیاند، لە رابردوودا خەڵک پێیوابوو هەڵبژاردن گۆڕانکاری دروستناکات و پارتی ساختەکاری خۆی هەر دەکات و مردووەکانیان دەنگی خۆیان دەدەن و ئاوارەکان بە تەزکییەی تەزویرەوە دەنگی خۆیان هەر دەدەن بە پارتی.

دەشڵێت، “پێشتر خەڵک ناحەقی نەبوو بەرامبەر هەڵبژاردن سارد بێت، بەڵام ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە و هەست بە گڕ و تینێکی جیاواز دەکەم، دەنگی هاوڵاتییان ناخورێت، پارتی ناتوانێت ساختەکاری بکات”.

قوباد تاڵەبانی، ئەوەش دەڵێت، “یەکێتی بەخۆیدا چووەتەوە و کەموکورتییەکانی خۆی چاککردووە یەک دەنگ و یەک وتار و یەک ئاراستەیە یەک سەرۆکی هەیە کە بافڵ جەلال تاڵەبانییە توانیویەتی بوێرانە بەرامبەر پارتی بوەستێت و بڵێت بەستە چیتر ئەم ستەم و جیاوازییکردنە لەنێو شارەکان قبوڵناکەین”.

وتیشی، “سەرۆکی یەکێتی سەرجەم چین و توێژەکانی لەگەڵ حزبەکەی ئاشتکردووەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆیەکی هەرێم لەبارەی دامەزراندنەوە ئاگاداری دەرچووانی خوێندنی باڵا دەکاتەوە

زانکۆی چەرموو لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری دەرچووانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)ی زانکۆی چەرموو دەکاتەوە بۆ سەردانکردنی بەڕێوەبەرێتیی…
Total
0
Share