دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی: بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ لەسەر سنووری عێراق – سوریا بووە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری عێراق و سوریای هەژاند و هیچ زیانێک تۆمارنەکراوە.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، بومەلەرزەکە لە دووری 300 کیلۆمەتر لە سنووری عێراق – سوریا روویداوە و هاوڵاتییانی پارێزگای نەینەوا و هەرێمی کوردستان هەستیان پێکردووە.

ئاشکراشیکرد، گوڕی بومەلەرزەکە 6.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی جۆرێك‌ بتڵی غازی ماڵانەوە هۆشداری ده‌درێت

بابەتی دواتر

دەزگایەكی سەر بە پارتی لە هەولێر رێگری لە تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share