فڕۆکەخانەی بەغداد گرێبەستی کۆمپانیای پارێزەری فڕۆکەخانەکەی هەڵوەشاندەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕەزامەندیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەرگرت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیای Bizins lntelی کەنەدی کردبووی کە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بوو.

دەسەڵاتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “لە ئەنجامی ئەو ژمارە زۆرەی تانەدان لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئاماژەدان بە هەندێک تێبینیی نەرێنی لەلایەن دەسەڵاتی چاودێری لە دژی کۆمپانیای پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانە گرێبەستی کۆمپانیاکە هەڵوەشێنرایەوە.

بڕیارەکەش لە ژێر ڕۆشنایی ئەو تانەدانانەدا و بەبڕیاری سەرۆکوەزیران ڕێنمایی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکان و سەرپێچییەکانی پەیوەست بە بابەتی گرێبەستکردن بەپێی فەرمانی دیوانی 22119 لە بەرواری 11/6/2022 لە نێوان دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەو کۆمپانیایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەکە پێشنیاری کردووە کە چەندین پێشێلکاری لەو گرێبەستەدا هەبووە کە لەگەڵیدا ئەنجامدراوە، بەتایبەتی سەبارەت بە بەدەستنەهێنانی مۆڵەتی پراکتیزەکردنی ئەو پیشەیەی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە بەپێی بڕگەکانی یاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان ژمارە 10 .52ی ساڵی 2017.”

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دەسەڵات مافی خۆیەتی، بەپێی بڕگەکانی یاسا، پەنا بۆ دەسەڵاتی دادوەری ببات لە ئەگەری زیان یان دەرئەنجامێک کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەری هەبێت لە ئەنجامی ئەو گرێبەستەدا”.

بابەتی پێشتر

بۆچی مشک و جرج لە توێژینەوە زانستییەکاندا بەکاردەهێنرێن؟

بابەتی دواتر

کاتی دەستپێکردنی بەفربارین ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share