لەبەر ئەم هۆکارانە رۆژانە خواردنی هەنارت بیرنەچێت

هەنار یەکێکە لە بەرهەمە پایزەییەکان و خواستێکی زۆری لەسەرە شارەزایانی بواری تەندروستیش جەخت لە سوودە تەندروستییە زۆرەکانی بۆ جەستە دەکەنەوە.

خواردنی هەنار بەتەنیا یان تێکەڵکردنی لەگەڵ زەڵاتە یان خواردنەوەی بە شەربەت ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت.

-فشاری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات و ئەو کەسانەی کێشەی بەرزەفشاری خوێنیان هەیە دەتوانن بیخۆن و فشاری خوێنیان دابەزێنن.

-سیستمی بەرگریی جەستە بەهێزدەکات و دژی بەکتریاکانی جەستە دەوەستێت و پارێزگاریی لە تواناکانی جەستە دەکات.

-بەپێی توێژینەوەکان خواردنەوەی شەربەتی هەنار بەشێوەی رۆژانە بۆ ماوەی یەک مانگ یادگەی زمان و چاو بەهێزدەکات و یادگە بەگشتیی بەهێزدەکات بە تایبەت دوای نەشتەرگەرییەکانی دڵ و نەخۆشی زەهایمەر.

-توانای جەستە بۆ کاتی وەرزش زیاتردەبێت، ئەگەر نیو کاتژمێر پێش وەرزش بیخۆیت هەست بە سوودە زۆرەکانی دەکەیت.

– دژە شێرپەنجەیە بە تایبەت شێرپەنجەی پرۆستات و مەمک و سییەکان.

بابەتی پێشتر

لێدوانێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەسەر مووچەی مانگی ئەیلول

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share