مەڵبەندی 3ی هەولێر: سەردەم سەردەمی بافڵ جەلال تاڵەبانییە

مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتی لە پەیامێكیدا دەڵێت، “بەڵێ سەردەم سەردەمی بافڵ جەلال تاڵەبانییە و سەرۆك رۆژ بە رۆژ بە تەحەددای گەورە رووبەڕووی نەیارەكانی دەبێتەوە و نەیارەكانیشی بەردەوام لە هەڵاتن دان”.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە، لەپەیامی رۆژی 2024/10/2 وتمان سەردەم سەردەمی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانییە، بەهۆی پاوانكردنی سۆز و خۆشەویستیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە گشتی و توێژی گەورە و فراوانی گەنجان و لاوان بە تایبەت، سەرۆك رۆژ بە رۆژ بە تەحەددای گەورە رووبەڕووی نەیارەكانی دەبێتەوە و نەیارەكانیشی بەردەوام لە هەڵاتن دان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كردووە، ئەوانەی لەسەر حسابی ئەم میللەتە جوامێر و نەفس بەرزە خۆیان دەوڵەمەند كردووە، ئەوانەی كەڵەگای سەر بازاڕ و بازرگانی و دوكاندار و دەستگێڕ و عەرەبانچییەكانن وەرن وەڵامی چاڵنجی دووەمی سەرۆك بافڵ بدەنەوە كە دوێنێ لە كەرنەڤاڵــی دەڤەری راپەڕین دا وتی وەرن چاڵنجتان دەكەم بۆ ئەوەی هەموو خەڵكی كوردستان بزانێت:

كـــێ گەندەڵە؟

كــــــــــێ دزە؟

چاڵنجەكەی ترتان پێ نەكرا ، ئایا ئەوەیان قبووڵ دەكەن؟

ئـایـا وەڵامی سەرۆك دەدەنەوە؟

یان خەڵكــــی كوردستان لە رۆژی هەڵبژاردن وەڵامتان بدەنەوە؟

بابەتی پێشتر

تەیف سامی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

بانگەوازەك ژ ئێكەتی نیشتمانی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share