هەولێر.. لەكاتی دزینی ئۆتۆمبێلێكدا تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە چەند شوێنێك بڕێك زێر و پارە و چەند ئامێرێكی كارەبایی دزیوە و هەوڵیداوە ئۆتۆمبێلێكیش بدزێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ی. ز. س) دەستگیر كرد، كە لە چەند شوێنێك بڕێك زێڕ و چەند ئامێرێكی كارەبایی، بڕی 250 هەزار دینار، كەلوپەلی ئۆتۆمبێل و كاتژمێری دەستی دزیوە و هەروەها هەوڵیدا بوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان/سێنترا) بدزێت”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكە پێشینەی تاوانی هەیە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و ڕادەستی دادگا كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری پشكنینی شوێنەوارناسییەوە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری شوێنەوارناسییەوە ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین…
Total
0
Share