وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 43 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و كۆی توشبووانیش لە 105 هەزار نزیكدەبێتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 16ی كانونی دووەم ئاماری 24 كاتژمێری تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا سێ هەزار و 134 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 43 توشبووی نوێ تۆماركراون.
هەر لەو ماوەیەدا 977 توشبوو چاكبوونەتەوە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لە سلێمانی و ئەوی دیكەیان لە دهۆك بووە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتەكەدا هاتووە.
كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا بە هەرێم گەیشتە 104 هەزار و 964 توشبوو و لەو ژمارەیە 85 هەزار و 814 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 436 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.