ژنێک بەهۆی خۆشوشتن بە ئاوی گەرم تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن دەبێت

ژنێکی تەمەن 60 ساڵانی سریلانکی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەهۆی سەرئێشەوە دەیناڵاند دواتر دەرکەوت تووش حاڵەتێک بووە کە سەرئێشە بەهۆی خۆشوشتن بە ئاوی گەرمی پێدەوترێت.

ژنێکی تەمەن 60 ساڵانی سریلانکی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەهۆی سەرئێشەوە دەیناڵاند دواتر دەرکەوت تووش حاڵەتێک بووە کە سەرئێشە بەهۆی خۆشوشتن بە ئاوی گەرمی (BRH) پێدەوترێت.

ژنەکە دوای ئەوەی چەندین جار براوەتە نەخۆشخانە و ئەنجامی پشکنینەکانی هیچ کێشەیەکیان دەرنەخست، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو هەمیشە لە دوای خۆشوشتن بە ئاوی گەرم ئەو ئازارە بۆ دروست دەبێت.

لە دوای دەستکردن بە چارەسەری ئەو ژنە دەرکەوت تەنها بە پێدانی دەرمانی نیمیۆدیبین و دوورکەوتنەوە لە خۆشوشتن بە ئاوی گەرم ئازارەکەی کەمدەبێتەوە و نامێنێت.

لە ساڵی 2017 ەوە هیچ حاڵەتێکی ئەم نەخۆشییە تۆمارنەکرابوو لە جیهاندا، لەنێوان ساڵانی 2000 بۆ 2017 ش تەنها 50 حاڵەت تۆمارکراون.

 

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە ڤایرۆسە نوستووەکانی زەوی دەدرێت.. دەبنە هۆی نەخۆشیی مەترسیدار

بابەتی دواتر

لیرەی تورکی %3ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا و دابەزینێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share