ووهان.. تیمی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کەرەنتینیان بەجێهێشت بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی کۆرۆنادا

پسپۆرانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم دوای دوو هەفتە لە شاری ووهانی چین ماوەی کەرەنتینیان بەجێهێشت و بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لەسەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێکەوتن.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دەیان توێژەری زانستی لە شاری ووهان بەرەو ئەو ناوچەیە بەڕێکەوتن کە لە کۆتایی ساڵی 2019دا لە چین سەریهەڵدا.

تیمی ڕێکخراوی تەندروستیی نێودەوڵەتی لە 14ی کانونی دووەمدا گەیشتنە ووهان، بەڵام لەو ماوەیەدا لە هۆتێلێکی ئەو سارەدا کەرەنتین بوون، ئەگەری هەیە ئەرکەکەیان زیاتر لە چەند هەفتەیەک بخایەنێت.

ئەمە لاکتێکدایە پشووی ساڵانەی چین لە بەرواری 11ی شوبات دەستپێدەکات.

پسپۆڕانی وڵاتی چین لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ڕایانگەیاند ڤایرۆسەکە لە بازاڕێکی فرۆشتنی گیاندارانی وشکانییەوە بڵاوبووەتەوە.

بەڵام میدیاکانی وڵاتی چین کە سەربە سیستمی شیوعیی دەسەڵاتدارای ئەو وڵاتەن، لە هەوڵی سەپاندنی ئەو دەنگۆیەدان کە ڤایرۆسەکە دەکرێت لە وڵاتانی دیکەوە لەڕێگەی گۆشتی بەستووەوە گواسترابێتەوە وڵاتی چین.

پیتەر بین ئێمپێرگ، سەرۆکی شارەزا و پسپۆڕانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی باوەڕی وایە ڤایرۆسەکە لەڕێگەی چەندین جۆری گیاندارەوە گواستراوەتەوە.

هەروەها مایک ڕایان، بەرێوەبەری بەشی فریاکەوتنی ڕێکخراوەکە دەڵێت، “هیچ گرەنتییەک نییە کە تیمەکەمان دەگەنە ئەنجام لەوبارەیەوە چونکە ئەوە ئەرکێکی زۆر دژوارە”.

بابەتی پێشتر

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی هەزار توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم چاكبوونەتەوە

بابەتی دواتر

ژنێكی تەمەن 110 ساڵ دەبێتە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share