بەرشلۆنە هەڵوێستی لەبارەی کڕینی ئیریک گارسیا ئاشکراکرد

کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بارسا پێیان وایە نابێت لە زستانی 2021 بۆندی گەورە واژووبکرێت

دوای کۆبوونەوەی سێ کاندیدی سەرۆکایەتی و بەڕێوبەری کاتیی یانەی بەرشلۆنە، بڕیادراوە لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 بۆندی گەورە واژوونەکرێت.

هەینی ڕابردوو سێ کاندیدی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە کە پێکهاتوون لە خوان لاپۆرتا، ڤیکتۆر فۆنت و تۆنی فریکسا لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کەتەلۆنیا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەیان دەربارەی هەڵبژاردنەکان ئەنجامدا، بڕیاردرا بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان لە 24ی کانوونی دووەمەوە بۆ حەوتی ئازاری 2021.

دوابەدوای ئەم بڕیارانە، کاندیدەکان کۆبوونەوەی تایبەتییان لەگەڵ کارلیس توسکێسی بەڕێوبەری کاتیی ئازولگرانا ئەنجامدا، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی هەڵەکان بۆ گواستنەوەی ئیریک گارسیای بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی.

ئیریک گارسیا، بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی

لەم بارەیەوە خوان لاپۆرتا، کاندیدی سەرۆکایەتی یانە ڕایگەیاند، ” گارسیا لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 پەیوەندیمان پێوەناکات، ناتوانین دەسەڵاتی واژووکردنی ئەم جۆرە بۆندانە بە بەڕێوبەری کاتیی بدەین، چونکە دەچێتە چوارچێوەی میزانیەی ساڵەوە”.

هەروەها لە بارەی بەردەوامبوونی لیۆ مێسی لە بارسا ڕایدەگەیەنێت، ” دەبینم لە ئێستادا مێسی ئارام و بەختەوەرە، دەیەوێت لە بەرشلۆنە بەردەوامبێت، دەشزانم هەموو هەوڵێک دەدات بۆ مانەوە و دەبێت ئێمەش گرێبەستێکی گونجاوی پێشکەشبکەین”.

بابەتی پێشتر

توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم لە 105 هەزار كەس نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ئەو دوو کەسەی بەسەر ماتۆڕەوە تەقەیان کردبوو پۆلیسی سلێمانی دەستگیریکردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share