ترەمپ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

دوای یەک ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی لە واشنتن.

دوای گواستنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ نەخۆشخانەكە، ستافی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ تەواوی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی وەستاند.

نەخۆشکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە کە تەنها مانگێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و جۆبایدن ئێستا ڕکابەرەکەی نەخۆشکەوتووە و لە چالاکی کەوتووە.

دوێنێ هەینی 2 ی تشرینی یەکەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاشکرایکرد کە خۆی و میلانیای هاوسەری توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

گواستنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ نەخۆشخانە دوای تەنها ڕۆژێک لە توشبوونی بە نەخۆشییەکە لایەنگرانی ترەمپی خستووەتە دڵەڕاوکێوە بە تایبەت دوای ڕاپۆرتەکەی کەناڵی سی ئێن ئێن کە باسی لەوە دەکرد، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی ترەمپەوە ئەگەری هەیە سەرۆک بەرگەی ڤایرۆسەکە نەگرێت.

بابەتی پێشتر

لوبنان و ئیسرائیل لەسەر سنووری نێوانیان ڕێكدەكەون

بابەتی دواتر

بەغداد.. هێرشێکی سەر زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن پوچەڵکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share