وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە پاڵپشتی دەوڵەتی لوبنان بکرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت دەبێت پشتیوانی دەوڵەتی لوبنان بکرێت بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆی بوەستێت و بتوانێت گرنگی بە گەلەکەی بدات.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئەوە لە بەرژەوەندیی هەمووماندایە ئەوەیە کە ژینگەیەک دروست بکەین کە خەڵکی مەدەنی بتوانن بگەڕێنەوە سەر ژیان و ناو ماڵەکانی خۆیان”.

جەختیشی لەوە کردەوە، ”واشنتۆن هێشتا هیوادارە خۆی لە ململانێیەکی فراوانتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدوور بگرێت و نیگەرانییەکی زۆر هەیە سەبارەت بەو کارەساتەی کە خەڵکی مەدەنی لە غەززە تووشی دەبن”.

دەشڵێت، ”ئێمە راستەوخۆ پەیوەندیمان لەگەڵ ئیس.رائیل هەیە سەبارەت بە پێداویستییە مرۆییەکانی دانیشتوانی غەز.زە.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەکر: وەک کەسێکی تەکنۆکرات و بێلایەن لە ئەرکەکانی خۆمان بەردەوامدەبین

بابەتی دواتر

جومانە غەلای: پێداویستییەکانی دەنگدان لە کۆگاکاندان و پارێزراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share