له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبووانى ئۆمیكرۆن به‌رزبووه‌وه‌ ‏

له‌ ئێران 26 حاڵه‌تى تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركراون و ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى ‏گومانلێكراویش هه‌ن، به‌رپرسانى ته‌ندروستىی وڵاته‌كە هۆشداریی ده‌ده‌ن كه‌ حاڵه‌ته‌كانى ‏توشبوون به‌و گۆڕاوە له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌. ‏

محه‌مه‌دمه‌هدى گویا، بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییە گواستراوەکان له‌ وه‌زاره‌تى ‏ته‌ندروستیی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا 26 حاڵه‌تى ‏تووشبوون بە گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ وڵاته‌كه‌یان تۆماركراوه‌ و ژماره‌ى تووشبووانیش له‌ ‏به‌رزبوونه‌وه‌دان. ‏

وتیشی، 12 حاڵه‌تى دیكه‌ى گومانلێكراو به‌ گۆڕاوە نوێكه‌ هه‌ن‌ و لێکۆڵینەوەی تێدا ده‌كه‌ن ‏و دواتر ئه‌نجامه‌كانى بۆ ڕایگشتى ئاشكراده‌كه‌ن. ‏

بەرپرسە تەندروستییەكە ئاشكرایكرد، ته‌واوى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به‌ گۆڕاوە نوێكە ‏له‌نێو دوو بنه‌ماڵه‌دان، كه‌ له ‌تاران و خۆراسان ده‌ستنیشانكراون. ‏

هۆشداریی ئه‌وه‌شی داوه،‌ كه‌ له‌ پارێزگاكانى بوشه‌هر، سیستان و بەلوچستان و خوزستان ‏مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن هه‌یه‌، داواشده‌كات، ئەو کەسانەی کە سێ ‏مانگ بەسەر بەکارھێنانی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەیاندا تێپەڕیوە، ژەمی سێیەم وەربگرن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو: جەخت لەسەر پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەینەوە

‎ئەمریکا، سعودیە، بەحرەین، ئوردن، کوەیت، قەتەر و ئیمارات، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران…
زیاتر ببینە

زانایان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی جیهانی دەدەن
بەهۆی توێژینەوە لە ڤایرۆسە نامۆکان

راپۆرتێک ئاشکرایدەکات، لێکۆڵینەوە زۆرەکانی زانایانی بواری ڤایرۆسناسی لە ڤایرۆسە جۆراوجۆرەکان مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی دروستکردووە. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست…
Total
0
Share