شاندی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی گەیشتە برۆکسل

شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەرۆکایەتیی عەلی باقری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، گەیشتە برۆکسل، وەک هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئێران سەبارەت بۆ دۆسیەی ئەتۆمی.

بڕیارە عەلی باقری نوێنەری شاندی ئێران و ئێنریکی مۆرا نوێنەری وڵاتانی ئەوروپا دیدارێک ئەنجامبدەن بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا.

پیتەر ستانۆ نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندبوو، بڕیارنییە شاندەکە هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ جۆزێف بۆریێل ئەنجامبدات وەک ڕێکخەری دانوستانەکانی نێوان ئێران و گەورە وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا دانوستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015 لەنێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئێران دەستیپێکرد، کە بەر لە سێ ساڵ دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە ڕێککەوتنەکە دا و سزاکانی بۆسەر ئێران گەڕاندەوە.

بە ماوەیەك پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئێران گفتوگۆکانی ڤیەننا ڕاگیران، لەگەڵ ئەوەشدا هەریەکە لە ئەمریکا ئێران و وڵاتانی ئەوروپا بە بەردەوامی باس لە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکانی ڤیەننا دەکەن، پێشتریش ئێران ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەماوەیەکی نزیکدا دەستپێدەکەنەوە، بێ ئەوەی کاتەکەی دیاریبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران ئەپڵیكەیشنێكی ناوخۆیی بۆ خۆشەویستی و هاوسەرگیری دروستكرد

ئێران ئەپڵیكەیشنێكی ناوخۆیی بۆ ئامێرە زیرەكەكان بەرهەمهێنا، مەبەست لێی دروستكردنی پەیوەندیی خۆشەویستی و هاندانی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیرییە. ئاژانسی…
زیاتر ببینە

ئێران ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزدەکاتەوە

سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، وڵاتەکەیان ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزکردووەتەوە و شار و ناچەکانی لەڕووی سەربازییەوە…
Total
0
Share