بەئامانجگرتنی كەشتییە ئیسرائیلییەكە.. ئێران ڕەتیدەكاتەوە و تەلئەبیب دووپاتیدەكاتەوە

ئێران ڕەتیدەكاتەوە هێرشی كردبێتە سەر كەشتییەكەی ئیسرائیل لە دەریای عومان، بەڵام تەلئەبیب سوورە لەسەر ئەوەی ئێران كەشتییەكەی بە درۆن كردووەتە ئامانج.

ئەمڕۆ سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا قسەی لەبارەی چەند پرسێكەوە كرد، ئاماژەی بە تۆمەتباركردنی وڵاتەكەی دا بۆ بەئامانجگرتنی كەشتییە ئیسرائیلییەكە لە دەریان عومان، خەتیبزاتە ڕەتیكردەوە هێرشەكە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدرابێت.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، یەكەمجار نییە “ڕژێمی زایۆنی” تۆمەتی لەوشێوەیە ئاراستەی تاران بكات.

لای خۆیەوە نەفتالی بینێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسەی بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی كردووە، سوورە لەسەر ئەوەی ئێران هێرشەكەی ئەنجامداوە، دەڵێت، بەڵگە هەواڵگیرییەکانیان دووپاتیدەكەنەوە تاران بە درۆن كەشتییەكەی كردووەتە ئامانج.

بینێت هەڕەشەی ئەوەشیكرد، بەشێوازی خۆیان وەڵامی ئێران دەدەنەوە.

شەوی پێنجشەممە كەشتییەكی ئیسرائیلی لە دەریای عومان کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە دوو دەریاوان گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایان: بومەلەرزە لە تورکیا تا یەک ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت

پێدەچێت شەپۆلی بوومەلەرزە مەترسیدارەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی پێ نەیەت، زانایانی جیۆلۆجی رایانگەیاند، “رووبەڕووی زریانێکی نوێی بومەلەرزە دەبینەوە”،…
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: ئێران پێشنیارێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەشی ئەمریکا کردووە

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادار لەناوخۆی ئـ.ـێران بڵاویکردووەتەوە، ئـ.ـێران پێشنیارێکی نوێی…
Total
0
Share