هێرشی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی دیمەشقی داخست و دوو سەرباز کوژراون

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە کارەکانی راگرتووە.

سوپای سوریا ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلی بووە هۆی ئەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە خزمەتگوزاری دەربچێت.

لە راگەیەندراوی سوپادا هاتووە، دوو سەرباز لە هێرشەکەدا کوژراون و زیانی ماددیی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا ڕایگەیاند کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی سوریا وەڵامی ژمارەیەک هێرشی موشەکیی ئیسرائیلیان داوەتەوە کە خاڵەکانی دەوروبەری دیمەشقیان کردە ئامانج.

لە ماوەی ساڵی رابردوودا ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامدا و شوێنەکانی سوپای سوریا و ئێران و حزبوڵای لوبنانی کردە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەمڕۆ لەگەڵ ناتـ.ـانـ.ـیاهۆ دەگەینە رێککەوتن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ بـ.ـنیامـ.ـین ناتـ.ـانیـ.ـاهۆ سەرۆکی ئیـ.ـسرائیل لەبارەی جەنگی غـ.ـەززەوە بگەنە رێککەوتن.…
Total
0
Share