چی لەبارەی ژیریی دەستكردەوە دەزانیت؟

ژیریی دەستکرد، یاخود AI یەکێکە لەو پێشکەوتنە تەکنەلۆژییانەی لەماوەی رابردوودا دەنگدانەوەی زۆری لەناو جیهاندا لێکەوتەوە، لەناو کوردیشتدا لەدوای بڵاوکردنەوەی چەند گۆرانییەکی نوێ بە بەکارهێنانی دەنگی هونەرمەندانی کۆچکردوو، بووە بابەتێکی ناسراو.

بە گوێرەی قسەی شارەزایان، زیرەکیی دەستکرد، سەرەڕای سوودەكانی، مەترسیی زۆری هەیە بەهۆی ئەوەی دەکرێت دەنگی کەسێک دروستبکرێت بەبێ ئەوەی کەسەکە قسەکەی کردبێت و بەهۆی زیرەکیی ژیری دەستکردەوە، ناتوانرێت دەنگی راستەقینە و دروستکراو بە ئاسانی جیابکرێتەوە.

لە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا ژیریی دەستکرد وەک بەشێک لە پڕوپاگەندە بەکارهێناوە و دەهێندرێت و لە دۆخی بانگەشەدا ئەوانەی هەست بە لاوازیی بەدەستهێنانی دەنگەکان دەکەن، بۆ لێدان لە ركابەرە بەهێزەكانیان بەکاریدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەم نزیکانە.. “تێلیگرام” شێوەی تایبەتیی پرۆگرامەکەی دەخاتەڕوو

کۆمپانیای “تێلیگرام” پرۆگرامی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بەناوبانگ ڕایگەیاند، بەم نزیکانە شێوەی تایبەتیی پرۆگرامەکە دەخاتەڕوو، کە چەندین تایبەتمەندیی زیاتری هەیە.…
Total
0
Share