منداڵێك میسر بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات

بەهۆی بوونی بە خاوەنی ئۆتۆمبیلێكی گرانبەها، منداڵێکی میسری خەڵكی وڵاتەكەی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە.

سامر مەدەنی، منداڵێكی گۆرانیبێژی میسرییە و بەوە ناوبانگی پەیداكردووە كە گۆرانیبێژی ئاهەنگ و فیسیڤاڵەکانە، ماوەی سێ ڕۆژە زۆرێك لە خەڵكی میسری سەرقاڵكردووە و بووەتە باسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەوەش دوای ئەوەی چەند وێنەیەکی خۆی و ئۆتۆمبیلە گرانبەهاکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوکردەوە.

ئۆتۆمبیلەكەی سامر لە جۆری ڕەینج ڕۆڤەرە و مۆدێلی 2021ـە و نرخەكەی سێ ملیۆن جونەیهی میسرییە كە دەكاتە 191 هەزار دۆلاری ئەمریكی، بەوهۆیەوە زۆرێک لە چالاکوانان و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پۆستیان لەبارەوە كردووە یاخود كۆمێنتیان نووسیوە.

 كاردانەوەكان بەهۆی ئەوەوەن كە دەگمەنن ئەو منداڵانەی لە كۆمەڵگەی میسریدا ببنە خاوەنی سەرمایەیەكی زۆر، هۆكارێكی تریشی ئەوەیە كە بەشێك لە هاونیشتمانییەكانی سامر پێیان وایە  نابێت منداڵ لەو تەمەنەدا ئۆتۆمبیل بئاژوێت و تەمەنەكەی ڕێگەپێدراو نییە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری.

لە میسر تەنها كەسانی زۆر دەوڵەمەند و ناودار دەتوانن ببنە خاوەنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلە، لەوانە تامر حوسنی و عەمر دیابی گۆرانیبێژ كە هەردووكیان ئۆتۆمبیلی جۆری ڕەینج ڕۆڤەریان پێیە.

 

بابەتی پێشتر

پارتێكی توركمانی: بە توندی دژی گەڕانەوەی پێشمەرگەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share