گروپێكی چەكدار ئاژەڵێك دەڕفێنن و بەرامبەر بە ئازادكردنی داوای پارە دەكەن

پەنگۆلینەكە لەكاتی دەستبەسەریدا

چەكدارە یاخیبووەكانی كۆنگۆ، ئاژەڵێكی پەنگۆلین-یان ڕفاندووە و لەبەرامبەر ئازادكردنیدا داوای پارە لە ڕێكخراوەكانی ژینگەپارێزی دەكەن.

پەنگۆلینەكە لە باخچەی نیشتمانیی ئاژەڵانی كۆنگۆ بووە، 12 گروپی چەكدار لە سنووری باخچەكەدا شەڕ و ململانێ دەكەن لەپێناو دەرامەت و كانزاكانی ناوچەكەدا.

ئەو چەكدارانەی پەنگۆلینەكەیان ڕفاندووە، چەند وێنەیەكی ئاژەڵەكەیان ناردووە بۆ ڕێكخراوەكانی ژینگەپارێزی بۆ ئەوەی بیسەلمێنن لە ژیاندا ماوە و لە بەرامبەر ئازادكردنیدا داوای پارە دەكەن.

ئادەمس كاسنگا، دامەزرێنەری ڕێكخراوی ژینگەپارێزی كۆنگۆ قسەی بۆ میدیای جیهانی كردووە و دەڵێت، “پارەدان بە یاخیبووەكان لەبەرامبەر ئازادكردنی پەنگۆلینەكەدا بیرۆكەیەكی باشنییە، چونكە هانیاندەدات لە داهاتوودا كاری لەو جۆرە دووبارە بكەنەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەگەر پارەیان پێبدەین، ئەوا باخچەكە و هەموو سەگسارەكانی ناوی دەكەونە بەردەم مەترسیی ڕفاندن”.

ئەو چالاكوانەی بواری ژینگەپارێزی، هۆكاری دەستنیشانكردنی پەنگۆلینەكە بۆ ڕفاندن لەلایەن چەكدارەكانەوە، دەگەڕێنێتەوە بۆ گرنگیپێدانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بە ئاژەڵ لە كۆنگۆ و بەتایبەت ئاژەڵە دەگمەنەكانی وەك پەنگۆلین و دەڵێت، “كۆمەڵی نێودەوڵەتی پارەیەكی زۆر تەرخاندەكات بۆ پاراستنی ژینگە و ئاژەڵی دەگمەن، ئەوەش وایكردووە چەكدارەكان بە ئامانجیانبگرن”.

بابەتی پێشتر

لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە دەربەندیخان سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا 

بابەتی دواتر

چی لەبارەی زنجیرە نوێیەکەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share