“تاکو پێمنەڵێن کاڵفام”.. ترەمپ ڕایدەگەیەنێت لە پشکنینێکی ئەقڵیدا سەرکەوتوو بووە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بڕیاریداوە پشکنینێکی پزیشکیی بۆ توانا ئەقڵییەکانی بکات، تاکو نەڵێن “کاڵفام”ە.

ئەم ڕاگەیاندنەی لە میانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی قەرەباڵغی شوێنکەوتوانیدابوو لە ویلایەتی ئۆهایۆ، لە کاتی هەڵمەتی بانگەشەکردنەکەیدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کۆتاییەکانی ساڵدا.

ترەمپ گوتبووی سەرکەوتوو بووە لە پشکنینەکەی ساڵی 2018دا و ئەنجامی داوە چونکە “پێیخۆش نییە پێبڵێن کاڵفام”.

بەپێی پێگەی “ئینسایدەر”، ڕۆنی جاکسۆن پزیشکی پێشووی تایبەتی کۆشکی سپی پشتڕاستیکردووەتەوە، ترەمپ پشکنینەکەی ئەنجامداوە و بە ڕێژەی 100% سەرکەوتووبووە.

پێوەند بەم بابەتەوە، پێشتر جاکسۆن و چەند ئەندامێکی دیکەی کۆمارییەکان داوایان لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردبوو ئەم پشکنینە ئەنجامبدات، بەو بەهانەیەی کە ئەو “نە لەڕووی جەستەیی و نە ئەقڵییشەوە” بەکەڵکی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە نایەت.

ئەم داوایە لە بایدن، لە پاش ئەوەوە دێت کە چەند جارێک ڕاستەوخۆ لەبەردەم کامێرادا چەندین جووڵەی سەیر و ناڕوونی کردووە و لێکدانەوەی جیاجیا بۆ ئەو جووڵانەی کراوە، ئەمە جگە لە چەندین قسە و گێڕانەوە کە بە بۆچوونی چەندین کەس لە ڕاستیدا “ڕوویاننەداوە” و هەموو ئەمانە، وایانکردووە چاودێران و ڕەخنەگران گومان لە سەلامەتیی “تەندروستیی هۆشەکی و ئەقڵیی” سەرۆکەکەی ئەمریکا بکەن.

بابەتی پێشتر

بانگەشە بۆ ڕووخانی مەزارگە ئایینییەکانی شیعە دەکات

بابەتی دواتر

فوئاد حوسێن: عێراق ڕێككەوتنی لەگەڵ توركیادا نییە لەبارەی سنوور بەزاندنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share