چی بەسەر جەستەدا دێت كاتێك راهێنانە وەرزشییەكان زۆر توند بن؟

دەشێت جەستەی مرۆڤ رووبەڕووی زیانی گەورە ببێتەوە، كاتێك راهێنانە وەرزشییەكان زۆر توند بن، زیادەڕەویكردن لە وەرزشكردندا ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت.

بەپێی راپۆرتێك كە لە رۆژنامەی “وۆل ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریكی بڵاوبووەتەوە، راهێنانە زۆر چڕەكان رەنگە ببنەهۆی “شیبوونەوەی ماسولكەكان”، ئەمەش ئەو دۆخەیە روودەدات كاتێك شانەی ماسولكەكان تێكدەچن، ئەمەش دەبێتەهۆی پەككەوتنی گشتی و تا مردنیش.

بەشێوەیەكی گشتی راهێنەرانی لەشجوانی هانی وەرزشكاران دەدەن بۆ وەرزشی زیاتر و توندتر، بەڵام ئەم دۆخە هەندێك كات مەترسیدارە.

لە نمونەیەكی لەو جۆرەدا، یاریزانانی تیمی لاكرۆس لە زانكۆ تافتس بەمدواییە خرانە بەردەم راهێنانێكی قورس بۆ ماوەی 45 خولەك لەگەڵ یەكێك لە ئەندامانی تیمی دەریایی ئەمریكیدا، دواتر 9 لە كۆی 50 یاریزان لە نەخۆشخانە خەوێندران بەهۆی دۆخێكەوە كە پێیدەوترێت “Rhabdomyolysis”.

شیبوونەوەی ماسولكەكان، وەك ئەوەی زۆرجار وا ناودەبرێت، روودەدات كاتێك شانەی ماسولكەكان تێكدەچن و پرۆتین و ماددەی دیكە دەردەدەنە ناو خوێنەوە. ئەمەش دەبێتەهۆی پەككەوتنی گشتی و، ناڕێكی لێدانی دڵ، جەڵتە و تەنانەت مردنیش.

لە دیارترین نیشانە باوەكانیشی، بریتیە لە میزی سووری تۆخ، ئازاری زۆری ماسولكەكان لەكاتی پشوودا، كە چەند رۆژێك دەخایەنێت.

خۆپاراستن و چارەسەر
هەندێك هەنگاو دەشێت لە تووشبوون بتپارێزێت، وەك دڵنیابوونەوە لە خواردنی بڕی پێویست لە ئاو.

هەروەك ئابی لین، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانستی راهێنانە وەرزشییەكان لە زانكۆی میشیگان دەڵێت، چاودێریی لێدانەكانی دڵ لەكاتی راهێناندا سوودبەخش و پێویستە.

بەپێی راپۆرتەكان دەكرێت نەخۆشییەكە لەڕێی شیكاریی خوێن و میزەوە دیاریبكرێت، چارەسەریش لەڕێی وەرگرتنی دەرزی دەبێت، هەندێك دۆخی قورسیش پێویستی بە شۆردنەوەی گورچیلە دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ دووەم رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابە و سێ شوێن وەریدەگرن

بابەتی دواتر

لە هەفتەیەکەدا نرخی نەوت 10% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share