ئەمڕۆ دووەم رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابە و سێ شوێن وەریدەگرن

بە گوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئابی ساڵی 2024 کە رۆژی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ شەممە سێ شوێن مووچە وەردەگرن.

لە خشتەکەی وەزارەتی داراییدا ئاماژە بەوەکرا، رۆژی شەممە مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زیندانییە سیاسییەکان مووچە وەردەگرن.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، دوێنێ مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەشکرا و دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت تاوەکو رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك بە تۆمەتی فریودان و هەڕەشەكردن لە كچان دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ‌و خێزان ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک بە تۆمەتى فریودانى کچان دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی…
Total
0
Share