لە هەفتەیەکەدا نرخی نەوت 10% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە

لە سەرەتای هەفتەدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی 10% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە بەراورد بە شەممەی رابردوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندیداربوو بە کێشە جیۆسیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، هێشتا وەبەرهێنەران و چاودێرانی ئابوری جیهانی ئەگەرەکانی فراوانبوونی دۆخەکە بە دوور نابینن و ئەوەش وادەکات ئەگەرەکان پەکخستنی دابینکردنی نەوت بە کراوەیی بهێڵێتەوە کە لەو دۆخەدا، نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک خاوی برنێت گەیشتە 78 دۆلار و76 سەنت دوای بەرزبوونەوەی %1.47ی نرخی هەر بەرمیلێک بەراورد بە دوێنێ.

هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس گەیشتە 74 دپار و 99 سەنت و ئەویش 1.74% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی رایدەگەیەنێت، پێویستە پەلەبکرێت لە بە نیشتمانییکردن(توطين)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر فەرمانبەرێکیش لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە…
Total
0
Share