ڤیتامین دی ڕێگری لە قەڵەوبوون دەكات

نەخۆشیی قەڵەوی یەكێكە لەو نەخۆشییانەی لە ئێستادا لەسەر ئاستی جیهان بڵاوە، بەهۆی خراپی وەرگرتنی خۆراك و سیستمی ژیانی خێرا و كەمبوونەوەی چالاكییە جەستییەكان، لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەیەكی نوێ پەیوەندی نێوان ڤیتامین دی و نەخۆشییەكە ئاشكرادەكات.

زانایانی سەنتەری (تافتس نیو ئینگلاند)ی پزیشكی دەڵێن، كەمی ئاستی (ڤیتامین دی) پەیوەندی بە زیادبوونی چەوری جەستەوە هەیە، سەرەڕای ئەوەی وادەكات جەستە لەبەردەم ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەدا بێت.

توێژینەوەكە دوپاتیدەكاتەوە، ئەو كەسانەی بەدەست كەمی (ڤیتامین دی)یەوە دەناڵێنن، هەلێكی زۆرتریان هەیە بۆ كۆبوونەوەی چەوری لە دەوروبەری سكیان، سەرەڕای زیادبوونی كێش بەشێوەیەكی خێرا و بەمەش قەڵەوبوون دەبێتە چارەنووسیان.

“ڤیتامینی خۆر” ڕۆڵی كاریگەر و ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر كاروبارە سروشتییەكان و گەشەكردنی هەریەك لە ماسولكە و دەمارەكان، بۆیە نەبوونی بڕی گونجاوی لە جەستەدا، دەبێتە هۆی دەركەوتنی نەخۆشییەكانی ئێسك و ماسولكە و تەنانەت مێشك و دەمار.

ڤیتامینەكە كە دەتوانێت لەنێو جەستەی مرۆڤدا بتوێتەوە، تاكە پێكهاتەیە كە دەكرێت لەڕێی پێستەوە دروستبكرێت پاش خستنەبەر تیشكی خۆر، بەڵام ئەو بڕە ڕۆژانەی جەستە لەڕێی پێستەوە بەرهەمی دەهێنێت یان لەڕێی خۆراكەوە بەدەستدێت بە كەم دادەنرێت.

ڤیتامینەكە ڕۆڵی كاریگەری هەیە لای سەرجەم بونەوەرە زیندووەكان و لەنێویشیاندا مرۆڤ، بەهۆی ئەوەی بەرپرسە لە هەڵمژینی هەردوو سەرچاوەی كالسیۆم و فسفۆڕ كە لای خۆیانەوە دەبنە هۆی پتەوكردنی ئێسكە پەیكەر.

بەپێی ڕاپۆرتێكی دیكە كە لە گۆڤاری (medicircle)ی پزیشكیی ئەمریكییەوە بڵاوكراوەتەوە، كەمی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی كەڵەكەبوونی كۆلیستڕۆڵ لە جەستەدا، هەروەها دروستبوونی كێشەی دیكەی وەك بەرزبوونەوەی چەوریی سیانی.

بابەتی پێشتر

یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید بە بەرشلۆنە هەڕەشەدەکات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share