بەڕێوەبەری پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دوا هەنگاوەكانی پرۆژەكە دەخاتەڕوو و دەڵێت، كاركردن بە خێراییەكی زۆر بەردەوامە.
ئەبوبەكر تەیب، بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی لە شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، دیزاینی شەقامەکە تایبەتە و تایبەتمەندییەکەی بەرزترە لەو تایبەتمەندییەی لە عێراق هەیە و کاری پێدەکرێت.
وتیشی، “شەقامەكە وا دروستكراوە ساڵانە 65 ملیۆن ئۆتۆمبیلی پێدا بڕوات، تائێستا 18 كیلۆمەتر قیرکراوە و تا 22 كیلۆمەتر تێکەڵەڕێژ کراوە و ئامادەدەکرێت بۆ قیرکردن”.
کارکردن لە ئۆتۆبانی بابان بە گشتی لە 68%ی تەواوبووە، ئەبوبەكر تەیب وای وت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە شەقامەکەدا حەوت یەكتربڕ هەیە، کە پێنج یەكتربڕیان لە 90%ی كارەكانی تەواوكراوە. یەك ئۆڤەرپاسی هەیە تەواوکراوە و، پێنج ئەندەرپاسیشی هەیە کە لە 95%ی کارەکانی تەواوبووە.
بەڕێوەبەری پرۆژەكە روونیشیكردەوە، لە شەقامەكەدا دوو پردی گەورە هەیە کە پردی (تاسڵوجە و تانجەرۆ)ن و بەشێکی زۆر لە ئیش و کارەکانیان جێبەجێکراوە.