دوای هەفتەیەک لە داخستنی دەرگای گردی زەرگەتە کرایەوە

دوای داخستنی بەهۆی ئەو پشێویانەی لە ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان روویاندا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەرگای گردی زەرگەتە کرایەوە.

 

جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش رێگری لە دروستبوونی پشێوی و هێوربوونەوەی دۆخەکە، مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان و گردی زەرگەتە کرایەوە.

 

رۆژی هەینی رابردوو راگەیەنرا، بۆ رێگری لەو گرژیانەی لە ناوخۆی حزبەکەدا دروستبووە، بڕیاردراوە دەرگای گردی زەرگەتە کە بارەگای سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان و چەند دامەزراوەیەکی سەر بە حزبەکەی لێیە دابخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە بڕیارێكی شارەوانی دەگرێت بۆ فرۆشتنی بینای چەند خوێندنگەیەك

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە هەوڵێكی وەزارەتی شارەوانی دەگرێت، كە بێ ئاگاداركردنەوەیان، بڕیاری فرۆشتی شەش خوێندنگەی شارەكەی…
Total
0
Share