نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

لیژنەی دیاریکردنی نرخی کارەبای سیتییەکان، نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی شەش دیاریکرد کە 254 دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى مۆلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 254 دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: پێشنیارکراوە چیای گۆیژە بکرێت بە چەند زۆنێکی گەشتیاری

گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “چیای گۆیژە ناکرێت بە  پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەڵکو پێشنیارکراوە بکرێت بە چەند زۆنێکی گەشتیاری”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share