ژمارەیەك مۆڵ و ماركێت لە سلێمانی نرخی كاڵا و شمەكیان هەرزانكرد

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك مۆڵ و ماركێت لە سلێمانی بڕیاریانداوە نرخی كاڵا و شمەك هەرزان بكەن.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارە داراییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە بەهۆی نەبوون و نەناردنی مووچەوە، ژمارەیەكی بەرچاوی خەڵك ناتوانن كاڵای پێویست بۆ بژێوی ژیانیان دەستەبەربكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كۆمەڵە بازرگان و خاوەن ماركێتە هاتوون بە دەم بانگەوازەكەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە و بڕیاریانداوە نرخی كاڵا خۆراكییەكانیان بەشێوەیەك داببەزێنن، كە هەژاران و ئەو كەسانەی توانای مادییان لاوازە بتوانن بیكڕن.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ناوی ئەو بازرگان و خاوەن مۆڵ و ماركێتانەشی ئاشكراكرد، كە لە قۆناغی یەكەمدا بڕیاری هەرزانكردنی كاڵا خۆراكییەكانیان داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: عەقڵییەتی “دەبێت کوردستان بۆ من بێت یان بۆ کەس نەبێت” قەیرانی گەورەتر دەخوڵقێنێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژە بەوە دەکات، دروستکردنی لەمپەڕ لەبەردەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان قەوارەی هەرێمی…
Total
0
Share