بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی بەرزبوونەوەیەکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمە باران هەیە کە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە.
باسیلەوەشکرد، باران بە شێوەی پچرپچر بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.