ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی کارابوونی زانکۆلاینی بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە درێژکردەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى،ئەوانەى تاکو ئێستا فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردووە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین بۆ پێنج رۆژى دیکە درێژبکرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، وێبسایتەکە تا کاتژمێر 12:00 ی شەوی شەممە 5 ی تشرینی یەکەم کارادەبێت دەرچووانى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانیش لەم ماوەیەدا دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئەمڕۆ دووشەممە 71% ى دەرچووانى ئەمساڵ داواکارییان لە رێگاى زانکۆلاین پێشکەش کردووە، واتە 39 هەزار دەرچووى ئەمساڵ و شەش هەزار دەرچووى ساڵانى پێشوو تاکو ئێستا داواکارییان پێشکەش کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: بەڵێنمان وەرگرت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەگەڵ عێراقدا خەرجبکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەڵێنمان وەرگرت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراقدا خەرجبکرێت. ئەو…
Total
0
Share