فەرمانی دامەزراندن بۆ ژمارەیەك هەڵگری بڕوانامەی زانكۆ دەرچوو

فەرمانی دامەزراندن بۆ 74 دەرچووی زانكۆ لەسەر میلاكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم دەرچوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بڵاویكردەوە، دامەزراندنەكە بەدەر لەوەی خزمەتێکی گەورە بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پەیمانگاکانی شیاندنەوەی کەمئەندامان و سەنتەرەکانی تووشبووانی ئۆتیزم دەکات، رەخساندی هەلی کاریشە بۆ ژمارەیەك لە دەرچووانی بەشە جیاوازەکانی زانکۆکان، کە لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕم، خاڵبەندی و رەخساندنی هەلی چونیەک بووە.

هەروەك ئاگاداری ئەو كەسانە دەكاتەوە كە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییان ناویان گەڕاوەتەوە، رۆژی یەكشەممە 15ی تشرینی یەكەم سەردانی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکان و دەستبەکاربوونیان.

بۆ خوێندنەوەی ناوی دامەزراوان كلیك لێرە بكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی یەکەی نیشتەجێبوون دەبەخشرێتە کەسوکاری قـ.ـوربانیانی لافاوەکە

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە ئەوانەی لە رووداوەکەدا گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتداوە، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ بنەماڵەکانیان دابینبکرێت.…
Total
0
Share