ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی ئەمساڵ خانەنشین كراون
شەش مووچەكەیان بەسەر یەكەوە پێدەدرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینیی شارستانی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو فەرمانبەرانەی لە 1ی تەمموزی ئەمساڵدا ماوەی خزمەتیان بەكۆتا دێت و خانەنشین دەكرێن مووچەیان دەگوازرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دواناكەوێت و جەختیشدەكاتەوە لە فەرمانگەكەی خۆیان شەش مووچەیان بەسەر یەكەوە پێدەدرێت كە بە “ئیكرامییە” ناوی دەبرێت.
ئاراس غەریب بەڕێوەبەری خانەنشینیی شارستانی لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بەشێك لەو فەرمانبەرانەی ماوەی خزمەتیان تەواو دەبێت و تەمەنیان لە 1ی 7ی ئەمساڵ دەبێتە 63 ساڵ خانەنشین دەكرێن و مامەڵەكانیان ئاراستەمان كراوە و مووچەیان دەگوازرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی.
ئاشكرایكرد، لەكاتی تەواوكردنی مامەڵەكانیان مووچەكەیان نافەوتێت و دواناكەوێت، بەڵكو لە فەرمانگەكەی خۆیان كەی مووچەیان پێدرابوو دوای ئەو وادەیە ڕاستەوخۆ لای ئێمە مووچەیان پێدەدرێت.

بەڕێوەبەری خانەنشینیی شارستانی باسی لەوەشكرد، ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەكرێن شەش مووچەیان بەیەكەوە لە فەرمانگەكەی خۆیان پێدەدرێت كە بە”ئیكرامییە” ناوی دەبرێت و پێدانی ئەو شەش مووچەیەش بە یەكەوە ڕانەگیراوە.

بابەتی پێشتر

هەپەگە كوژرانی 32 سەربازی سوپای توركیای ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكێتی و گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا لە سلێمانی كۆببنەوە. بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، كاتژمێر…
Total
0
Share