لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە لوبنان زیاتر لە 460 کەس کوژراون یان برینداربوون

بەهۆی هێرشەکانی سەر لوبنانەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 105 کەس کوژراون و 359 کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی لوبنان، بەتایبەت ناوچەکانی باشووری وڵاتەکە 105 کەس کوژراون و 359 کەس برینداربوون.

لە رۆژی 23ی ئەیلولەوە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەستیپێکردووە و تا ئێستا هەزاران کەس کوژراون یان برینداربوون، جگە لە ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک لوبنانی و رۆیشتنی زیاتر لە 70 هەزار کەس بۆ دەرەوەی وڵات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان بەتەواوی لەناوبرد

وەزیری بەرگریی ئەمریکا دووپاتیدەکاتەوە، ئەمریکا بەتەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی لەناوبرد. پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share