کەشناسیی هەرێم: جارێکی دیکە پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر 36 پلەى سیلیزى، سلێمانی 35 پلەى سیلیزى، دهۆک 35 پلەى سیلیزى، کەرکوک 37 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 37 پلەى سیلیزى، زاخۆ 35 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 25 پلەى سیلیزى، سۆران 32 پلەى سیلیزى، گەرمیان 40 پلەى سیلیزى دەبێت.

بابەتی پێشتر

رێبوار تەها: 19 خوێندنگای نێودەوڵەتی لە کەرکوک دادەمەزرێندرێن

بابەتی دواتر

عومەر محەمەد: هیوادارین زەنگ لێدانی ئەمساڵی خوێندن کۆتاییهێنان بێت بە قەیرانەکانی 2014 تاوەکو ئەمڕۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم: چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمەوە بڕیاربدات

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دواکەوتنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کاریگەری خراپی لەسەر کارەکانی…
Total
0
Share