شەڕ لەنێوان داعش و سوپای عێراق لە گوڵاڵە دەستیپێكرد

شەڕ لەنێوان داعش و سوپای عێراق لە ناحیەی گوڵاڵە دەستیپێكردووە، تا ئێستاش شەڕەكە بەردەوامی هەیە.

عەمید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ئاسایشی ناحیەی كوڵەجۆ هاوسنوور و نزیك لە ناحیەی گوڵاڵە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەڵێ شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و داعشدا دەستیپێكردووە و بەردەوامی هەیە”.

ئەو بەرپرسەی ئاسایش ئەوەشی خستەڕوو، “بەگوێرەی زانیارییەكانی ئێمە داعش بە قەناس و هاوەن هێرش دەكاتە سەر گەڕەكی ‘شەهیدان’ی ناحیەی گوڵاڵە و پردی حەلوان كە لە سنووری ناحیەكەیە”.

لەبارەی ئامارەكانی كوژراوان و بریندارانی ئەو شەڕە، بەڕێوبەری ئاسایشی كوڵەجۆ ئاماژەی بەوەكرد، تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە قوربانی هەیە یان نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ: گوماندەکرێت حزبێکی دیاریکراو لەپشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە بێت بۆسەر میدیاکانی سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ رایدەگەیەنێت، حکومەت دەتوانێت زۆر بە ئاسانی بکەرانی پشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر میدیاکانی سلێمانی ئاشکرابکات، گومانیشدەکرێت…
Total
0
Share