لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆ کە لە جۆری وەرگەڕان بووە کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، رووداوەکە لە نزیک گوندی هیزۆپ لەسەر رێگای گشتیی رانیە – سلێمانی روویداوە و ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس (پیکاب) بووە.

هاتوچۆ دەڵێت، “ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە بووە و ئاماژەی بە هیچ بریندارێک لە رووداوەکە نەکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای برینداربوونی دوو کەس.. هەر کارمەندێکی کارەبا جلی خۆپارێزی نەپۆشێت سزا دەدرێت

دوای ئەوەی دوو کارمەندی وەزارەتی کارەبا بەهۆی کارەباگرتنەوە دەستەکانیان لەدەستدان، وەزیری کارەبای هەرێم بڕیاریداوە، هەر کارمەندێک کەلوپەلی خۆپارێزی…
Total
0
Share