وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم: چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمەوە بڕیاربدات

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دواکەوتنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کاریگەری خراپی لەسەر کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەبووە.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ جاری 15هەم دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەسەر هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دواخرا و چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی داهاتوو بڕیار بدرێت، چونکە هەموو شتێک تەواو بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناکرێت هەموو جارێک دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە دوابخرێت، بەڵکو هیوادارن بڕیارێکی گونجاو بدات و مەرسومێکی سەرۆکایەتی هەرێم دەربکرێت بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان.

دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت لە پارێزگاری خاکی عێراق و جەختیشیکردەوە هەرێمی کوردستان مەترسیی نییە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ناشبێت.

لەبارەی پرسی موچە و بودجەشەوە رایگەیاند، غەدرێکی زۆر کراوە لە هەرێمی کوردستان لە بابەتی بودجەدا لە ئەنجومەنی نوێنەران، چونکە ئەوەی پێشتر لەسەر رێککەوتبوون ئەوە نەبوو کە هاتەبوون، لە پڕۆژەیاسای بودجە، بە جۆرێک مامەڵە لەگەڵ هەرێم کراوە کە بۆ مامەڵەی پارێزگایەک راستە نەوەک هەرێم، چونکە بە گوێرەی ئەوەی لە مانگێکدا چەند پارە خەرج دەکرێت لە عێراق 12.7٪ی ئەو پارەیە بە هەرێم دەدەرێت، بەڵام لە ئێستادا لەبەر گرنگی موچەی فەرمانبەران، سەرنج هەمووی خراوەتە سەر ئەو بڕە پارەیەی مانگانە بۆ هەرێم دەنێردرێت و لەوانەیە ئەو بڕە پارەیە زیاتریش ببێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمووان هاوكاربن بۆ زاڵبوون بەسەر ئالنگارییە ئەمنییەکاندا

بابەتی دواتر

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق گەیشتە کەرکوک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی: بەروبوومی خانووە پلاستیكییەكان تەندروستە و هیچ مەترسییەكی نییە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان كە ئەو بەروبوومە كشتوكاڵییانەی لە خانووە پلاستیكییەكاندا بەرهەمدەهێندرێن هیچ مەترسییەكی نییە و…
Total
0
Share