سەرۆكی هەرێم: ئەركی هەمووانە كار بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بكەین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە هەموو شوێنێك چاویان لەسەر ئەم هەڵبژاردنەیە و دەبێت بانگەشە وێنەیەكی جوانی هەرێم پیشانبدات”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد، ”داوادەكەم بانگەشەی هەڵبژاردن بە ئارامی بەڕێوەبچێت و پێویستە بانگەشەی هەڵبژاردن رەنگدانەوەی فرەڕەنگیی پێكهاتەكان بێت و نەبێتە هۆی دابەشكردنی كۆمەڵگە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”دەبێت بانگەشە وێنەیەكی جوانی هەرێمی كوردستان پیشان بدات و بەجۆرێك نەبێت ببێتە مایەی دروستبوونی گرژی لە نێوان لایەنەكان”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەرۆكی هەرێم رایگەیاند، ”لە هەموو شوێنێك چاوی دۆستانمان لەسەر ئەم هەڵبژاردنەیە و ئەركی هەموومانە پێكەوە كار بۆ سەركەوتنی بكەین، هەڵبژاردنی پەرلەمانێكی بەهێز دەرفەت و یارمەتیدەرێكی بەهێزە بۆ پتەوكردنی سیستمی دیموكراسی و پاراستنی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: هیچ کەمییەکی خۆراک بوونی نییە و خۆراکی تەواو لە کۆگاکاندا هەیە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکە، کە گەنجینەکان خۆراکی تەواویان تێدایە، ئێستاش دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی…
Total
0
Share