بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە (دوو)بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “دوای بە دواداچوون و چاودێریی ووردی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەبڕیاری دادوەر، توانرا ( دوو ) بازرگانی ماددەی هۆشبەر كە دانیشتووی شاری هەولێر دەستگیربكرێن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئەنجامدا توانیان دەستبەسەر بڕی (2.6) كیلۆگرام ماددەی كریستاڵ بگیرێت كە تۆمەتباران لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا حەشاریان دابوو بە مەبەستی بازرگانی پێكردن و ساغكردنەوەی و هەردوو تۆمەتبار لە رابردوودا پێشینەی تاوانیان هەبووە و لەو ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵیەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر و نوێکردنەوەی ساڵانەوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share