بە تۆمەتی كوشتنی براكەی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی براكەی دەستگیركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە دەمانچە هێرشیكردبووە سەر براكەی و كوشتبووی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كەوا كەسێك لە گەڕەكی ئاشتی لە شاری سلێمانی برینداركراوە، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە بگواسترێتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

لە ئێستادا تۆمەتبار كە لەدایكبووی 1989 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتباربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەی توركی ئۆتۆمبێلێكی بۆردومانكرد كە هەوڵیدەدا هێرشبكاتەسەر سەربازگەی زیلكان

لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكەوە هەوڵدرا هێرشبكرێتەسەر سەربازگەی زیلكانی توركی لە باشیك، بەڵام فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی ئۆتۆمبێلەكەیان بۆردومانكرد. كەمێك لەمەوبەر…
زیاتر ببینە

وەزارەتی كار ڕوونكردنەوە لەسەر خەڵاتكردنی سزادراوێك دەدات كە لە زیندانەوە بڕوانامەی بەدەستهێناوە

وەزارەتی كار دەڵێت، كاری ئەوان بەرامبەر سزادراوان چاكسازی و شیاندنەوەیە و دەشڵێت، جێبەجێنەكردنی سزای لەسێدارەدان لە دەسەڵاتی ئەواندا…
Total
0
Share