سەرۆك كۆمار و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە بەغداد كۆبوونەوە

سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازی لە جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كرد و لە دیدارێكدا پێشهاتە گشتییەكانی عێراق و هەرێم تاوتوێكرا و جەخت لەسەر پێویستیی پشتبەستن بە دیالۆگ كرایەوە.

لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری كرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتە گشتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، جەختیانکردەوە لەسەرە پاڵپشتیی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کار و هەماهەنگیی وەزارەتەکان لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و یەکخستنی دیدگاکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکانی بەردەم وڵات.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستیی پشتبەستن بە دیالۆگی کارا و جددی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و یاسا، بە شێوەیەک کە خواستی هاوڵاتییان بەدیبهێنێت، جەختیشیكردەوە لەسەر دابینکردنی پێداویستیەکانی ژیان بۆ هاونیشتمانیان.

ئاماژەشیکرد بە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی وڵات بەوپێیەی راستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتییانەوە.

لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی رۆڵی سەرۆک کۆماری بەرزنرخاند لە یەکخستنی بۆچوونەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مەسەلە هەڵپەسێردراوەکان.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا بە نیازی یاخیبووەکەی ئەتلەتی-یە

بابەتی دواتر

دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هاوارمان کرد داخستنی تونێلی دەربەندیخان کارەساتی لێدەکەوێتەوە، گوێیان لێنەگرتین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، داوایانکردووە لە وەرزی هاویندا تونێلی دەربەندیخان دانەخرێت، چونکە بەکارهێنانی چیای بەرانان لەم کاتەدا کارەساتی…
Total
0
Share