گەنجینەیەک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ نۆ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە

توێژەران هەزاران بەبەردبووی دەریاییان دۆزییەوە کە مێژووەکەیان بۆ 8.7 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز، بڵاویکردەوە، توێژەران دوو شوێنیان لە ژێر باڵەخانەی خوێندنگەیەکی ئامادەیی لە سان پێدرۆ دۆزیوەتەوە کە کۆمەڵێک بەبەردبوویان تێدا هەڵگیراوە لەوانە ددانی ماسی سەلەمۆن و ریتاشی میگالۆدۆن کە نەهەنگێکی زەبەلاح بووە.

بەپێی رۆژنامەکە، هەروەها گەنجینەکە کۆمەڵێک ئێسکی تێدایە کە تەمەنیان 8.7 ملیۆن ساڵە و چەند ئێسکێکی دیکەشی تێدایە کە تەمەنیان 120 هەزار ساڵە.

دۆزینەوەکان لەنێوان مانگی حوزەیرانی 2022 تاوەکو تەمموزی 2024ئەنجامدراون.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز، ریچارد بێڵ، زانای جیۆلۆجی لە زانکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەڵێت، توێژەران سەرقاڵی تاقیکردنەوەن لەسەر پێکهاتەی کیمیایی و کانزایی ئەو بەبەردبووانە.

دەشڵێت، دۆزینەوەی ئەو گەنجینەیە لەو ناوچەیەدا هێمایە بۆ ئەوەی ناوچەکە دەوڵەمەندبووە بە زیندەوەرە دەریاییەکان.

ئۆستین هیند، لە مۆزەخانەی لۆس ئەنجلۆس، دەڵێت، توێژەران پێیان وایە کەناڵێکی ژێردەریایی هەیە کە ماددەکانی دەریا لە قوڵاییەوە دەگوازێتەوە بۆ سەر رووی دەریاکان، هەروەها دەڵێت، دۆزینەوەی گەنجینەیەکی لەم شێوەیە شتێکی سەرسوڕهێنەربوو بۆ هەمووان بەتایبەت کاتێک بەبەردبووی ئەو نەهەنگ و ماسییانەی تێدابوو.

 

 

 

بابەتی پێشتر

عێراق هاوکارییەکانی گەیاندە لوبنان

بابەتی دواتر

مووچەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی نەسڕ ساڵانە نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share