عێراق هاوکارییەکانی گەیاندە لوبنان

لە دوای رووداوی تەقینەوەی بێتەلەکان لە لوبنان عێراق بە فڕۆکەیەکی تایبەت کۆمەڵێک هاوکاریی تەندروستیی گەیاندە ئەو وڵاتە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەک کە فریاگوزاری پزیشکی هەڵگرتووە لە عێراقەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی بەیروت.

فڕۆکەکە ئەو پێداویستییە پزیشکیانەی هەڵگرتووە کە لوبنان لە چارەسەرکردنی بریندارانی رووداوی تەقینەوەی بێتەلەکان پێویستی پێیانە.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ژمارەیەکی زۆر ئامێری بێتەل لە لوبنان تەقینەوە و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی پێکهێنانی حکومەتێکی دەستووری دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share