مووچەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی نەسڕ ساڵانە نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆیە

یانەی نەسڕی سعودی لەماوەی رابردوودا سەرنجی خستە سەر ئەستێرە جیهانییەکان بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ خولی سعودی و سەرکەوتووبوو لە گرێبەستی 10 یاریزاندا کە گرانترینیان کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی بوو و مووچەی ساڵانەی دەگاتە 200 ملیۆن یۆرۆ.

ئامارێکی رۆژنامەی لانسی وەرزیشی ئاشکرایکردووە، دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کەریم بێنزیمای فەڕەنسی لە پلەی دووەمدا دێت، بە 100 ملیۆن یۆرۆ و نەیماری فەڕەنسیش بە هەمان مووچە لە پلەی سێهەمدا دێت.

سعودیە چاوی لەوەیە خولی رۆشەنی وڵاتەکە بکاتە خولێکی بەهێز لە بواری تۆپی پێدا و ببێتە پێشەنگی ناوچەکەی و رکابری خولەکانی ئەوروپا و جیهان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەگراف: بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ڕۆڵێکی بێوێنەیان گێڕا لە دوورخستنەوەی جەنگی ئەمریکا و ئـ.ـێران لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی ورددا، ڕۆڵ، پێگە و کاریگەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە پاراستنی…
Total
0
Share