نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند لە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیاندا 14 یاداشتنامەی تێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵات واژۆکران.
نووسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاداشتنامەکان گشتگیر بوون و چەندین تەوەری جیاوازی گرتووەتەوە و بەم جۆرە بوون:
یەکەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری هاریکاریی راهێنان.
دووەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری گەنجان و وەرزشی عێراقی – ئێرانی.
سێیەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری ئاڵوگۆڕی کەلتوری و هونەری و شوێنەوار.
چوارەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری پەروەردە.
پێنجەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری رۆژنامەوانی.
شەشەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری پەیوەندییەکان.
حەوتەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری گەشتیاریی ئاینی نێوان هەردوو وڵات.
هەشتەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری ناوچە ئازادەکانی عێراق و ئێران.
نۆیەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتییەکان.
دەیەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری خزمەتگوزاریی پۆستە.
یانزەهەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری پاراستنی کۆمەڵایەتی.
دوانزەهەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری راهێنانی پیشەیی و هونەری.
سیانزەهەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری بەرەوپێشبردنی هێزی کاری لێهاتووی لەنێوان هەردوو وڵات.
چوارەدەهەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری چالاکی ژوورە بازرگانییەکانی هەردوو وڵات.