وەزارەتی بازرگانی: کڕینی گەنمی ناوخۆ چوار ملیۆن و 500 هەزار تۆنی تێپەڕاند

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە عێراق، ئەمڕۆ رایگەیاند، زیاتر لە چوار ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانیان کڕیوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، “وەزارەتی بازرگانی لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 گرێبەستی کڕینی ملیۆنێک و دوو سەد هەزار تۆن گەنمی هاوردەکراوی کرد، بەهۆی ئەو کەمییانەی کە لە ساڵانی رابردوودا لە بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی روویداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “میکانیزمی گەنمی هاوردەکراو بۆ وەرگرتنی بەرهەمی هاوردەکراو بە درێژایی ساڵ بەشێوەی پشک دابەشدەکرێت”.

رایگەیاند، “بڕی گەنمی هاوردەکراو کە ماوەتەوە 400 هەزار تەنە کە پێش وەرزی بازاڕکردن کڕدراوە، و دەگاتە کۆگاکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو بڕە گەنمەی لە ئوسترالیاوە هاوردەکراوە تێکەڵ بە گەنمی ناوخۆیی دەکرێت، دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا، بەوەش بڕی گەنمی پێویست بەدەستدێت”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی کۆیە: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو داوا لە هاوڵاتییان دەكات دەست بە ئاوەوە بگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share