هۆشداری دەدرێت
هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق بێبەشدەكرێت؟

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو شاندەی حكومەتی هەرێم كە بۆ پرسی ناردنی 200 ملیار دینارەكە سەردانی بەغداد دەكەن باشترە بۆ پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو دانوستانەكانیان لەگەڵ حكومەتی نوێی عێراق دەستپێبكەن، چونكە ئەگەر پشكی هەرێم پێشوەختە ڕێككەوتنی لەسەر نەكرێت دواتر ناتوانرێت هیچ بڕگەیەك بۆ پڕۆژەیاساكە لە پەرلەمانەوە زیادبكرێت.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا نازانین ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە لەسەر بنەمای ڕێككەوتن بووە یاخود نا و ئەگەر پێشتر ڕێككەوتن كرابێت و بەڵێن بە بەرپرسانی هەرێم درابێت ئەوا حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بە ناردنی ئەو 200 ملیارە تا ئەو كاتەی یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو پەسەندەكرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی هۆشداری دا كە ئەگەر شاندی هەرێم بە زووترین كات سەردانی بەغداد نەكەن و حكومەت پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان دواتر ناتوانرێت هیچ بڕگەیەك بۆ پڕۆژەیاساكە زیادبكرێت كە تایبەت بێت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەكە و دواجار هەرێمی كوردستان زەرەرمەند دەبێت.

بابەتی پێشتر

دوو ملیۆن دینار بە قەرز بەو فەرمانبەرانە دەدرێت كە گەشتی عومرە ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كارمەندانی تەندروستی دروستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ئاشکرانەکردنی ئەو کەسانەی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراقییان کوشتووە بەناونیشانی…
Total
0
Share