یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە”.
نەژاد عەبدوڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن رێژەیەکی زۆر لە بینامان پێویستە هەر بۆیە بەشێکی زۆری ناوەندەکانی خوێندن نۆژەنکراونەتەوە، و بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رۆژی 25ی ئەیلولی 2024ی وەک یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد.
لەبارەی هۆکاری دیاریکردنی ئەو رۆژەوە، نەژاد عەبدوڵا رایگەیاند، ناوەندەکانی خوێندن دوو رۆژیان پێویستە بۆ ئەوەی سەرجەم کارەکانی خۆیان رێکبخەنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلێکی گەرما بەڕێگاوە بوو 13 ی ئەیلولیش دەکەوێتە رۆژی هەینییەوە، لەبەر ئەوە 25 ی ئەیلول بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرا.