بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە 3 کەس گیانیان لە دەستدا و 5 کەس بریندارن

بەهۆی دوو ڕوداوی هاتوچۆوە ئەمڕۆ 16ی نیسان 3 کەس گیانیان لە دەستدا و 5  کەسیش بریندارن، بەشێک لە بریندارەکانیش برینەکانیان سەختە.

لە یەکێک لە ڕوداوەکاندا لە ناحیەی چوارقورنە لەسەر ڕێگەی هیزۆپ – بێستانە، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان سەنی، لەگەڵ بارهەڵگرێک ژن و مێردێک گیانیان لە دەستدا و دوو منداڵەکەشیان بە سەختی برینداربوو.

بەپێی زانیارییەکان کاتێک دایکی ئەو پیاوەی لە ڕوداوەکەدا گیانی لە دەستدا پەیوەندی پێوەکردووە کە برایەکی نەخۆشە، بەخێرایی گەڕاوەتەوە هەولێر و لەسەر ڕێگە توشی ڕوداوی هاتوچۆبووە، بەهۆشییەوە خۆی و هاوسەرەکەی گیانیان لە دەستدا و دوو منداڵەکەشی برینداربوون.

هاوکات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە شارۆچکەی خەلیفانی سەربە قەزای سۆران ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویۆتا بیکاشۆ وەرگەڕا و بەهۆشیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: یەکێتیی ئەوروپا ئەرێنییانە بۆ پرسی رۆژئاڤا نزیکبووەتەوە

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا نزیکبوونەوەیەکی ئەرێنییان هەیە سەبارەت بە پرسی رۆژئاڤا. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: ژمارەیەک بڵندگۆ دەستیبەسەرداگیرا کە هاوڵاتییانی بێزارکردبوو

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لیژنەکانیان بەردەوامن لە گەڕان و بەسەرکردنەوەی بازاڕ، فرۆشگا و شوێنە گشتییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ناوبازاڕی…
Total
0
Share