لە بۆردومانی گوندێکی قەرەهەنجیر دوو کەس برینداربوون

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان گوندی سەیدانی سەربە ناحیەی قەرەهەنجیری بۆردومان کرد و بەهۆییەوە دوو هاوڵاتی برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ناوچەکە بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بۆردومانەکە لە کاتژمێر 4:00ی عەسر بووە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەکانی گوندی سەیدانی ناحیەی قەرەهەنجیری کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە دوو هاوڵاتیی سڤیل برینداربوون و چارەسەری سەرەتاییان لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ بۆکراوە و دواتر بەهۆی سەختیی برینی یەکێکیانەوە ڕەوانەی سلێمانی کراون.

بەپێی سەرچاوەکە، بۆردومانەکە بە فڕۆکەی تورکیا ئەنجامدراوە.

ئەو دوو کەسەی برینداربوون یەکێکیان ڕەگەزی نێر و ئەوی تریان مێیە، تەمەنیان 24 و 35 ساڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی کۆچبەری نایاسایی رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، بازرگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و شەش کەسیان بەتۆمەتی هاوکاریکردنی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاهیر خەلیلی مرۆڤێکی بە هەڵوێست و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردستان بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی کەسوکاری هونەرمەندی کۆچکردوو تاهیری خەلیلی کرد و رایگەیاند، کۆچی…
Total
0
Share